نەزەند بەگیخانی خەڵاتی ئەکادیمی ڤینسنت رایتی بەریتانی- فەرەنسی پێ دەبەخشرێت

ساڵانە دەدرێتە باشترین کەسایەتیی ئەکادیمیی بەریتانی بۆ کاری هاوبەش لە نێوان بەریتانیا و فەڕەنسا

K24 – هه‌ولێر:

ماڵپەڕی زانکۆی بریستڵ دوێنی بە فەرمی بڵاویکردوە کە د. نەزەند بەگیخانی، ئەمساڵ کورسی ئەکادیمیی ناوداری ڤینسنت رایت-ی لە لایەن سیانسپۆی فەڕەنساوە پێ بەخشراوە.

ئەم خەڵاتە لە شێوەی کورسی ئەکادیمی بەریتانی-فەرەنسی بەناوی ڤینسنت رایت لە ساڵی 2003ـوە دامەزاروە و ساڵانە دەدرێتە باشترین کەسایەتیی ئەکادیمیی بەریتانی بۆ کاری هاوبەش لە نێوان بەریتانیا و فەڕەنسا بە ئامانجی گەشەپێدانی ئەکادیمی لە بواری زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا.

خەڵاتی ڤینسنت رایت بوار دەڕەخسێنێ بۆ پشتگیری و پێشخستنی  کار و چالاکی ئەکادیمی وەکو توێژینەوە و کۆرسی تایبەت لە بواری زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ یەکێ لە سەنتەرە بەناوبانگەکانی توێژینەوەی زانستی لە زانکۆی سیانسپۆ.

لە چوارچێوەی ئەم خەڵاتەدا، د. بەگیخانی ئەمساڵ لە سکوڵی نێودەوڵەتیی زانستە کۆمەڵایەتییەکان، زانکۆی سیانسپۆ کار دەکات.

سیانسپۆ یەکێکە لە زانکۆ هەرە ناودارەکانی فەرەنسا و نوخبەی سیاسی و دیپلۆماسی و میدیایی و کۆمەڵایەتی فەرەنسا زۆربەیان لەم زانکۆیە پەروەردە بوون (بۆ نموونە، وەکو فرانسوا  میتێران، جاک شیراک، سیمۆن ڤەی، فرانسوا هۆلاند، ئێمانوێل ماکرۆن)

د. بەگیخانی لەماوەی مانەوەی لە سیانسپۆ وەکو پرۆفیسۆری میوان لەگەڵ سەنتەری پرێزاژی (PRESAGE) تایبەت بە توێژینەوە و خوێندنی جێندەرکاردەکات و پرۆگرامێکی تایبەت بە ''توندوتیژیی جێندەری و سێکسی لە کاتی جەنگ و کێشە سەربازییەکان'' دەباتە پێشەوە. لە چوارچێوەی ئەم پرۆگرامەدا، د. بەگیخانی دوو کۆرسی تایبەت بۆ قوتابیانی سیانسپۆ لە قۆناغی ماستەر و لیسانس دەڵێتەوە. 

هەروەها جگە لە کاری توێژینەوەی هاوبەش، پەیوەندی ئەکادیمیی لە نێوان کوردستان و زانکۆی ناوبراو لە فەرەنسا لە بواری جێندەر دروست دەکات بە ئامانجی زیاتر پێشخستنی بابەتی جێندەر لە دەزگا ئەکادیمییەکانی هەرێمی کوردستان.

د. بەگیخانی خاوەنی ماستەر و دکتۆرایە لە زانکۆی سۆربۆن، ئەندامی شەرەفی زانکۆی بریستل-ی بەریتانیایە و لە ساڵی 2008 ەوە لەوێ لە سەنتەری توێژینەوەی جێندەر و توندوتیژی وەکو توێژەری باڵا کاردەکات. هەروەها ئێدیتەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گۆڤارێکی ئەکادیمییە بەناوی (جێرنەل ئۆف جێندە- بەیسد ڤایلەنس)  کە سەنتەرەکەی دەریدەکات.

د. نەزەند بەگیخانی،  شاعیرێکی ناوداری کوردستانە و بە زمانەکانی ئینگلیزی و فەرەنسیش شیعر بڵاودەکاتەوە، لە ساڵی 2012 خەڵاتی شیعری سیمۆن لاندری فێمینینی فەڕەنسای بردۆتەوە.

هەروەها دەست پێشخەربووە لە دامەزراندنی سەنتەرەکانی جێندەر لە زانکۆکانی کوردستان و خاوەنی چەندەها کتێبب و وتارە لە بواری جێندەر توندوتیژی. وەکو پسپۆڕ لەم بوارەدا، لە سەر ئاستی کوردستان و نێودەوڵەتی کاری زۆری کردووە:  لە نێوان ساڵانی 2005-2007راوێژکاری وەزیری کاروباری ئینتیگراسیۆنی سوێدی مونا سالین بووە. لە نێوان ساڵانی 2003 و 2007، راوێژکاری مێترۆپۆلیتەن پۆلیسی بەریتانی بووە بۆ هەمان بابەت. هەروەها وەکو راوێژکار و راهێنەر لەگەڵ یونامی و یوئێن و یمێن کاری کردووە. لە ساڵی 2007 وەکو خۆبەخش لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان سیاسەتی کۆمەڵایەتی بردۆتە پێشەوە و دەستێکی باڵای هەبووە لە بەدامەزراوەییکردنی پرسی جێندەر لە کوردستان و بنیاتنانەوەی کۆمەڵگەی کوردستان لە دوای جەنگەکان.

لە ساڵی 2012وە، راوێژکاری سەرۆکی حکومەت بووە بۆ خوێندنی باڵا و جێندەر و ئێستاش راوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردسانە بۆ خوێندنی باڵا و جێندەر و هاوکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکات بۆ چەسپاندنی جێندەر لە مەنهەجی خوێندنی زانکۆکانی کوردستان.

د. بەگیخانی بۆ ماوەی پێنج ساڵ یەکەمین سەرنووسەری مانگنامەی لومۆند دیپلۆماتیک بووە. ئێستاش بەڕێوەبەری بەشێکی تایبەت بە ''میللەت و کولتور و ئەدەبیاتی رۆژهەڵات'' ە لە خانەی پەخش و چاپی هارماتان لە پاریس. یەکەم کتێبی ئەو بەشە بە ناوی 'کورد و کوردستان لە ئەرشیڤی فەرمی فەرەنسی' لە لایەن سەبری جیگەرلی و دیدییە ساوت لە نۆڤێمەری ساڵی 2019 چاپکراوە.

گوتاری نەزەند بەگیخانی لە كۆنگرەی ناودارانی كورد لە 04/07/2019