هاوپه‌یمانان 10 لیوای پێشمه‌رگه‌ پڕچه‌ك ده‌كه‌ن

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی: لە پاراستنی دۆخی ئەمنی عێراق سەركەوتوو بووین
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان تایبه‌ت بە کوردستان٢٤ی راگه‌یاند، کاری ئێمە پاڵپشتیکردنی هێزە کوردستانییەکانە و دەمانەوێت مەشق و راهێنان پێشکەش بە هێزەکانی پێشمه‌رگه‌ بکەین. دەشڵێت توانیومانە بگەینە ئاستێکی باش لە پاراستنی دۆخی ئەمنی عێراق.

هاوکات سیروان بارزانی فەرماندەی میحوەری 6ی پێشمەرگە بۆ کوردستان ٢٤ی دووپاتیكرده‌وه‌، ئێستا مەشق بەردەوامە و بۆ ئەمساڵیش هاوپەیمانان دەیانەوێ ١٠ لیوای پێشمەرگە پڕچەك بکەن.

زیادبوونی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هاوپەیمانان و هێزه‌كانی پێشمەرگە لە کاتێکدایە، کە ماوه‌یه‌كه‌ هەوڵێك لەلایه‌ن حکوومەت و پەرلەمانی عێراقەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریکا و ده‌رچوونی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق سه‌ری هه‌ڵداوه‌.

H.B