كوردێك ناو و دیزاینی عەنتەر دەگۆڕێت

جوتیارێكی نمونەیی كورد خەڵات دەكرێت
kurdistan24.net

K24 - شارەزوور

بزاڤی ئاشتی لە ھەرێمی کوردستان بە ھاوکاری زانایان و داھێنەرانی عەرەب بڕوانامەی داھێنەرو رێزلێنانیان بەخشیە جوتیارێكی نمونەیی شارەزوور بەناوی عوسمان محموود، ئەمەش لەپای ھەوڵ و ماندوبوونی لە دیزاینکردنی دووبارەی تراکتۆری جۆری عەنتەر و گۆڕینی ناوەکەی بۆ ناوی (ھۆز) کە توانیویەتی چەندین گۆڕانکاری گرنگی تیادا بکات.

ھۆز، ناوی ئەو تراکتۆرەیە کە جوتیارێکی دانیشتووی شارەزوور بە چەند گۆڕانکارییەکی گرنگ لە جۆری عەنتەرەوە گۆڕیویەتی، بەم ناوە کوردیەی کە خۆی بۆی داناوە، عوسمان نزیکەی 11 مانگ سەرقاڵی دووبارە دروست کردنە و جیاوازی کردن بووە لە جۆری کار کردن و پارچەکانی ئەو تراکتۆرە، تا ببێتە ئەو جۆرەی کە خۆی دەیەوێت. تراکتۆرەکە جگە لەوەی دەبڵ ئەکسلە سوکان پاوەرە و توانای 135 ئەسپی ھەیە و چەندین گۆڕانکاری دیکەی تێداکردوە تا کاری جوتیاران ئاسانتر بکات.

ھ.م