بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی نوێ خارپێتی هه‌ژاند
K24 - هه‌ولێر:
بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی نوێ شاری خارپێتی له باكووری كوردستان (توركیا) هه‌ژاند.
به گوێره‌ی ناوه‌ندی چاودێری بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌وروپی، گوڕه‌گه‌ی 5.1 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له شه‌وی رابردووه‌وه ناوه ناوه بوومه‌له‌رزه شاره‌كه و ده‌وروبه‌ری ده‌هه‌ژێنێت، هه‌ر به‌هۆیه‌وه‌ش تا ئێستا 29 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 463 كه‌سیش برینداربوونه.
یه‌كه‌م بوومه‌له‌رزه بە گوڕی 6.6 بە پلەی رێختەر بووە و زیانێکی ماددی زۆریشی بە پارێزگاکانی خارپێت و مەلەتیا و دیاربەکر و سەمسووری باکووری کوردستان گەیاندووە.
له ترسی بوومه‌له‌رزه‌ش هاووڵاتیان ترسیان لێنیشتووه و نا‌وێرن بچنه‌وه ماڵ و شووقه‌كانیان و به‌شێكیان له‌سه‌ر شه‌قام و ژێر خێوه‌ت له پاركه‌كان ده‌خه‌ون.
ئ. م