لەبارەی باجی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە خەڵكی پارێزگاكانی دیكەی عێراق فرۆشراون روونكردنەوە دەدرێت
K24 - ھەولێر
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی باج چاوه‌رێی نوسراوی وه‌زراتی ناوخۆ ده‌كات به مه‌به‌ستی لابردنی ئه‌و ناوانه‌ی ئوتۆمبێلیان به پارێزگاكانی خوار و ناوڕاستی عێراق فرۆشتووه بۆ ئه‌وه‌ی باجیان لێوه‌ر نه‌گێرێت.
كەمال وەرتی، به‌ڕێوبه‌ری گشتی باج تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند: "ئێمە ناتوانین هیچ ناوێك لابده‌ین، تاوه‌كو وه‌زارەتی ناوخۆ به نووسراو ئاگادارمان دەكاتەوە".
گوتیشی: "تابلۆ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ دەدرێت بە ئۆتۆمبێلەكان و بەناوی خەڵك دەكرێت، لەلایەن ئەوانیشەوە بۆ ئێمە بەڕێوەنەرایەتی باج نێردراون و تۆمار كراون، ئێمە ناتوانین باجەكان بسڕینەوە".
به‌ڕێوبه‌ری گشتی باج لە ھەرێمی كوردستان راشیگەیاند: "بۆ ئەم مەبەستە نووسراوی فەرمیمان ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ كردووە، داوامان كردووە، بە دروستی پێمان بڵێن ئەو ئۆتۆمبێلانەی فرۆشراون بە ھاووڵاتیانی دەرەوەی ھەرێمی كوردستان، ئەگەر لەسەر ناویان نەماوە پێمان بڵێن بۆ ئەوەی ناوەكانیان بسڕینەوە، ئەگەر ئەوەمان بە دەست گەیشت گشتاندنی بۆ دەكەین، ھەركاتێك وەزارەتی ناوخۆ وەڵاممان بداتەوە ئێمە بڕیارەكە جێبەجێ دەكەین".
ئه‌مه له‌كاتێكدا ده‌یان هاووڵاتی به‌هۆی فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌وه به پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق، هێشتا ناوه‌كانیان لانه‌براوه و ده‌بێت هاووڵاتیان باج بده‌ن، ئەوەش گرفتی بۆ ئه‌وكه‌سانه دروست كردووه كه بازرگانی ئۆتۆمبێل ده‌كه‌ن.
ھ.م