"بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت قه‌ره‌بووی له‌ده‌ستدانی سوارێز به‌م یاریزانه عه‌ره‌به بكاته‌وه"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فره‌نسا، بارسێلۆنا له پێناو گواستنه‌وه‌ی گۆڵكاره عه‌ره‌به‌كه‌ی خولی فره‌نسا واز له یانه‌ی مۆناكۆ ناهێنێت، ئه‌گه‌رچی ئیداره‌ی ئه‌و یانه‌یه رایگه‌یاندووه تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ده‌ستبه‌رداری هێرشبه‌ره‌كه‌یان نابن.
پێگه‌ی "فووت مێركاتۆ"ـی فره‌نسا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی له‌ده‌ستدانی لویس سوارێز 80 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی ویسام بن یه‌دیر پێشكه‌شی ئیداره‌ی یانه‌ی مۆناكۆ كردووه.
ویسان بن یه‌دیدر هێرشبه‌ری به ڕه‌سه‌ن توونسی یانه‌ی مۆناكۆ ئه‌م وه‌رزه به 14 گۆڵ له 21 یاری پێشه‌نگی خولی فره‌نسای گرتووه و پێش كلیان مباپێ كه‌وتۆته‌وه كه به 13 گۆڵ له پله‌ی دووه‌می گۆڵكارانی خوله‌كه دێت.
بن یه‌دیری ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له هاوینی 2019 له یانه‌ی سێڤییا به به‌های 40 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی مۆناكۆ، پێشتر له‌گه‌ڵ یانه ئه‌نده‌لووسییه‌كه‌ی ئیسپانیا له كۆی 138 یاری 70 گۆڵ و 22 ئاسیستی كرد بوو.