ته‌قه له ماڵی به‌ڕێوبه‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه كرا
K24 – هه‌ڵه‌بجه:
په‌یامنێری كوردستان24، له شاری هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و ته‌قه له ماڵی "په‌روێز نیازی" به‌ڕێوبه‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه كراوه و هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، "پەروێز نیازی" بەڕێوبەری رۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە تایبه‌ت به "کوردستان ۲٤"ـی راگەیاند، كاتژمێر (9:58) خوله‌ك تەقە لەماڵەکەم کراوە و خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووه.
گوتیشی: ژماره‌یه‌ك فیشه‌ك به‌ر ده‌رگای ده‌ره‌وه و ژووری میوانمان كه‌وتووه و پێده‌چێت به چه‌كی كڵاشینكۆف ته‌قه‌كه كرابێت و ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ی كردووه، ماتۆڕسكیلی پێبووه.
روونیشیكرده‌وه، كه هیچ كێشه‌یه‌ی تایبه‌تی نییه و گوتی: کێشەم لەگەڵ هیچ کەسێک نیە و چاوڕوانی روونکردنەوەی پۆلیسی هەڵەبجە و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌كه‌ین.




