سه‌فین دزه‌یی باس له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە کوردستان ٢٤ی راگه‌یاند، بەهیچ شێوەیەك لە نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەمه‌ریکادا باس لە زیادکردنی ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نەکراوە.
سەفین دزەیی گوتیشی: هەردوو لا کۆك بووین لەسەر پێویستی مانەوەی ئەو هێزانە و داواشمانکرد، ئەمه‌ریکا و عێراق بەدوای میکانیزمێکی نوێ بگەڕێن بۆ جێگیرکردنی هێزەکان و ئەرکەکانیان.
له به‌رامبه‌ریشدا رێبوار بابكه‌یی، بەرپرسی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: ئەمه‌ریکا بەهیچ شێوەیەك نیازی کشانەوەی نییە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پێناچێت واشنتن رازی بێت بەوەی قسە لەسەر کشانەوەی هێزه‌كانی لە عێراق بکات، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا گرووپە چەکدارەکان بەردەوامبوون لەسەر هێرشەکانیان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا.
H.B