رێكخراوێكی ئه‌ڵمانی و تیمێكی شاره‌زا سه‌رقاڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی په‌یكه‌ر و رازاندنه‌وه‌ی به‌رزه‌پرده‌كانی هه‌ولێرن
K24 – هه‌ولێر:
چەند مانگێكە پارێزگای ھەولێر بە ھاوكاری ھونەرمەندان و چەند رێكخراوێك سەرقاڵی نۆژەنكردنەوە و بۆیه‌كردنی په‌یكه‌ره‌كانن. لە ھەمانكاتیشدا بە دیزاین و هونه‌ری شێوكاری بەرزەپردەكان و شەقامەكان ده‌ڕازێننه‌وه.
بۆیه كردن و ره‌نگ كردنی ژێر به‌رزه پرد و شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ولێر دووه‌مین پرۆژەی رێكخراوی "جی ئای زێد"ی ئەڵمانییه كه به ھاوكاری پارێزگاری ھەولێر ئه‌نجام ده‌درێت.
تیمێكی شاره‌زا كاره‌كان ده‌كه‌ن و ئەوان پێشتر (32) قوتابخانەی و باخچەی ساوایان و فه‌رمانگه‌ی تایبه‌ت به منداڵانیان بۆیه كردووه‌ته‌وه و دیواره‌كانیان به وێنه‌ی گونجاو له‌گه‌ڵ جیهانی منداڵ نه‌خشاندووه.
بەرپرسی بەرنامەكانی ئەم ریكخراوە ئەلمانیە بە گرینگیەوە باسی خزمەتی ھەولێر دەكات