گەنجێك دوو ھاوسەری باكووری كوردستان لە مردن رزگار دەكات
K24 - ھەولێر
لە كاتی بومەلەرزەی 24ی ئەم مانگە، لەشاری خارپێتی باكووری كوردستان گەنجێك دوو ھاوسەر لە مردن رزگار دەكات.
دوردانه ئایدن و زولكوف ئایدن دوو هاوسه‌ری دانیشتووی پارێزگای خارپێت (ئه‌لعه‌زیزن) و له شه‌وی بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا له‌لایه‌ن گه‌نجێگی سوورییه‌وه رزگاركران.
مه‌حمود عوسمانه، خه‌ڵكی پارێزگای حه‌ممایەی سووریایە و بەھۆی بارودۆخی وڵاتەكەی ئاوارەی باكووری كوردستان بووە و لە زانكۆی خارپێت درێژە بە خوێندن دەدات. لەكاتی بومەلەرزەكەی خارپێت (ئه‌لعه‌زیز)، بە دەم رێگاوە بووە بۆ ئەوەی بچێتە ھۆڵی وەرزشكردن. لەوكاتە دەنگی ژن و پیاوێك دەبیستێت لەژێر دار و بەردەكان، ئەو ھاوكاریان دەكات و لە مردن رزگاریان دەكات.
دوردانه ئایدن و زولكوف ئایدن، دوو هاوسه‌ری دانیشتووی پارێزگای خارپێت كە له شه‌وی بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا له‌لایه‌ن ئەو گەنجە رزگاركران، دوای ئەوەی لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ كرا و گەڕانەوە ماڵەكەیان سۆراغی ئەو كەسە دەكەن كە رزگاری كردون، دواتر مەحمود دەدۆزنەوە و سوپاسگوزاری خۆیانی ئاراستە دەكەن. دوردانه ئایدن، به گریانه‌وه مه‌حمود له ئامێز دەگرێت و به "پاڵه‌وانه‌كه‌مان" بانگی كرد، كاتێكیش زانی دایكی و خانه‌واده‌كه‌ی له سووریا ده‌ژین، پێی گوت"هیچ خه‌مت نه‌بێت له‌مه‌ودوا من دایكى تۆم و به‌جێتناهێڵم".
دوردانه، باسی له ساتی رزگاربوونیان دەكات و دەڵێ "له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م له‌ژێر داروبه‌ردی بیناكه‌دا گیرمان خواردبوو، هیچ ئومێدێكمان به رزگاربوون نه‌بوو. به‌ڵام كاتێك تیشكی مۆبایله‌كه‌ی مه‌حمودمان بینی داوای یارمه‌تیمان كرد. سه‌ره‌تا هاوسه‌ره‌كه‌می رزگار كرد و دواتر من، له‌و كاته‌دا بینیم هه‌موو ده‌ستی خوێن بوو، به‌ڵام به منی ده‌گوت "داده ئاگاداربه پارچه شوشه‌ی لێیه بریندارنه‌بیت" دوای رزگاربوونمان به‌رده‌وام له هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌پرسی ئه‌و كوڕه له كوێیه؟ هه‌مووان وایانده‌زانی باسی منداڵه‌كانی خۆم ده‌كه‌م، به‌ڵام من مه‌به‌ستم مه‌حمود بوو".
ھ.م
سەرچاوە: ئەنادۆڵ