حکوومەتی هه‌رێم ماستەرپلانی وەبەرهێنان ئاماده ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ژمارەیەك لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەربارەی کارنامەی کابینەی نۆیەم تایبەت بە پەرەپێدانی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی ئابووری هەرێمی کودستان کرا، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ده‌ڵیت: حكوومه‌ت چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی ئابووری له‌به‌رده‌سته.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ کوردستان ٢٤، ئومێد سەباح، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گوتی: حکوومەت سەرقاڵی دانانی ماستەرپلانی وەبەرهێنانە و لە پاڵ ئەوەشدا 3 پرۆژەی گرنگیی ئابووری له‌به‌رده‌سته، کە بریتین لە هاوبەشی نێوان کەرتی تایبەت و گشتی و هەمواری یاسای وەبەرهێنان و پرۆژە یاسای بەرهەمی خۆماڵی.
وه‌به‌رهێنه‌رێكیش ده‌ڵێت: ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌ت دەبێتە ڕزگارکەری هەرێمی کوردستان لە دەست ئابوورییەك کە تەنها پشتی بە نەوت بەستووە.
بەگوێره‌ی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کردوویەتی، هەرێمی کوردستان دەتوانێ نزیكه‌ی له %٦٣ـی داهاتی لە کەرتەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی و گەشتیاری وەرگرێت، ئەمەش ئەگەر بێت و ئەو کەرتانە وەبەرهێنانی بەرفراوانی تێدا بکرێت.
H.B