"سه‌رجه‌م یاریزانانی یانه‌ی دهۆك بایكۆتی مه‌شقه‌كانیان كرد"
یاریزانی دهۆك بایكۆتی مه‌شق و راهێنانه‌كان ده‌كه‌ن و حه‌وت یاریزانیش هه‌ڕه‌شی جێهێشتنی یانه‌كه ده‌كه‌ن، بڕیاریاندا وه پێ له تۆپ نه‌ده‌نه‌وه تا مووچه‌ی ئه‌و 3 مانگه‌ی پێشوویان له ئیداره‌ی یانه‌ی دهۆك وه‌رنه‌گرنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی دهۆك به كوردستان24ـی راگه‌یاند ته‌واوی یاریزانانی دهۆك به‌شداری مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆیان نه‌كرد و دوای ته‌واوبوونی قۆناخی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان بایكۆتی راهێنانه‌كانیان كردووه، له نێوانیاندا 7 یاریزانی یانه‌كه كه بریتین له هه‌ریه‌كه له مه‌حموود شاكر، چیا نازی، مۆیه‌د عه‌بدولباست، ئه‌ركان ئه‌میر، هارون ئه‌حمه‌د و رێباز یونس و شه‌عبان مه‌حموود هه‌ڕه‌شه‌ی جێهێشتنی یانه‌ی دهۆك ده‌كه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی سێ مانگه له‌سه‌ریه‌ك مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌م شه‌ش یاریزانه بڕیاری كۆتاییان داوه و داوا له كارگێڕی یانه‌ی دهۆك ده‌كه‌ن مووچه‌كانیان پێبده‌ن، یاخود ده‌ستبه‌رداربوونیان پێبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ریزه‌كانی یانه‌كه جێبهێڵن و په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی دیكه‌وه بكه‌ن. له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، جگه له‌م 6 یاریزانه، به‌یار ئه‌بوبه‌كر دهۆكی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه یانه‌ی نه‌فت و به‌شداری له یارییه‌كانی ئه‌و یانه‌یه له خولی نایابی عێراق ده‌كات.
یانه‌ی دهۆك له قۆناخی یه‌كه‌می خولی نایابی عێراق له 12 یاریدا 3 بردنه‌وه و 7 یه‌كسانبوونی تۆمار كرد و له دوو یاریشدا دۆڕا، به كۆكردنه‌وه‌ی 16 خاڵ له خانه‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندیه‌كه ده‌بینرێت.