تره‌مپ "رێككه‌وتنی سه‌ده" راده‌گه‌یه‌نێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، ده‌قی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌نامه‌یه‌ی راگه‌یاند، كه له باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی فه‌له‌ستین – ئیسرائیل، ئیداره‌كه‌ی ئاماده‌ی كردووه.
گه‌ڵاڵه‌نامه‌كه، وه‌ك نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی پێشنیازكراوی ئه‌مه‌ریكایه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل.
ئیسرائیل له ده‌ستپێكی هه‌وڵه‌كانی ئاماده‌كردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌وه له هه‌وڵدایه بۆ سه‌رخستن و كۆكردنه‌وه‌ی كۆده‌نگی له باره‌یه‌وه.
دوێنێ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه له واشنتن له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كۆبوه‌وه و دواتر رووده‌كاته مۆسكۆ بۆ ئاگاداركردنی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا له ناوه‌ڕۆكی گه‌ڵاڵه‌نامه‌كه.
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری ئیسرائیل، تره‌مپ گوتی: گه‌ڵاڵه‌كه‌مان زۆر لۆژیكییه. ئه‌گه‌ر شكستیشی هێنا، ئێمه ده‌توانین مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌وشه‌كه بكه‌ین.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكراشیكرد، زۆر وڵاتی عه‌ره‌بی ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر پلانه‌كه ده‌ربڕیوه و پێی سه‌رسام بوون و له‌و بڕوایه‌دان هه‌نگاوێكی مه‌زنه و ده‌كرێت ببێته سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ.
له به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتی: ره‌نگه ئه‌مه ته‌نیا "ده‌رفه‌تی سه‌ده" بێت.
به‌نده‌كانی رێككه‌وتنه‌كه:
* قودس (ئۆرشه‌لیم) به بێ دابه‌شكاری پایته‌ختی ئیسرائیله.
* ده‌وڵه‌تێك بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان داده‌مه‌زرێت.
* پایته‌ختی فه‌له‌ستین قودسی خۆرهه‌ڵات ده‌بێت.
* قۆناغی راگوزه‌ر چوار ساڵ ده‌خایه‌نێت.
* ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی فه‌له‌ستین زامنی ئاسایشی ئیسرائیل ده‌كات.
* فه‌له‌ستین دان ده‌نێت به‌سه‌ربه‌خۆیی ئیسرائیل‌دا
* كه‌رتی غه‌ززه له چه‌ك داده‌ماڵرێت.
* باڵی چه‌كداری حه‌ماس و جیهاد هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه.
* له ماوه‌ی (10) ساڵدا، ئه‌مه‌ریكا (50) ملیار دۆلار بۆ فه‌له‌ستین خه‌رج ده‌كات.
* ئیسرائیل دانووستان له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستین ده‌كات.
پوخته‌ی ناوه‌ڕۆكی گه‌ڵاڵه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی فه‌له‌ستین له زاری به‌رپرسانی باڵای كۆشكی سپییه‌وه:
* ده‌وڵه‌تێك بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان داده‌مه‌زرێت و شانبه‌شانی ئیسرائیل كار ده‌كات.
* ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین هاوتایه له‌گه‌ڵ به‌دیهێنانی ئاسایش بۆ ئیسرائیل.
* قودسی خۆرهه‌ڵات ده‌كرێته پایته‌ختی فه‌له‌ستین.
* ئیسرائیل ئاماده ده‌بێت بۆ سازش و دانووستان.
* ئیسرائیل رێز له رۆڵی مێژوویی مزگه‌وتی ئه‌قسا ده‌گرێت.
* رێگه به موسڵمانان ده‌درێت سه‌ردانی ئه‌قسا بكه‌ن.
* ئه‌مه‌ریكا دان ده‌نێت به كۆمه‌ڵگه جووله‌كه نشینه‌كانی كه‌ناری خۆرئاوا.
* بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ئیسرائیل هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی نوێی نیشته‌جێبوون درووست ناكات.
* ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین ده‌بێت پابه‌ند بێت به رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی میدیا و دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ.
* ئه‌مه‌ریكا دان ده‌نێت به نه‌خشه‌ی نوێی ناوچه‌كه.
* ئه‌گه‌ر مه‌حمود عه‌باس رێگه‌ی ئاشتی هه‌ڵبژێرێت، ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو هه‌نگاوه‌كان له‌گه‌ڵی ده‌بێت.
* سندووقێك بۆ كۆمه‌كی په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی درووست ده‌كرێت.
* له رێگه‌ی پرد و تونێل و رێگه‌ی وشكانییه‌وه كه‌رتی غه‌ززه و كه‌ناری خۆرئاوا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه.