تەرمی ئەفسەرێك لە گوندێکی شنگال دۆزرایەوە

حەیدەر شەشۆ: ئەو ئەفسەرە لە دوێنێوە بێسەروشوێن بووە

K24 - دھۆك

تەرمی ئەفسەرێکی هێزی پاراستنی ئێزیدخان لە گوندێكی شنگال دۆزرایەوە و حەیدەر شەشۆ رایدەگەیەنێت، تائێستا ھۆكاری كوژرانی ئەو ئەفسەرەیان دیار نییە.

پەیامنێری كوردستان24 لە دھۆك رایگەیاند: "ئەمڕۆ چوار شەممە 29/1/2020، لە گوندی دۆگورێ-ی سەر بە ناحیەی سنوونێی سنووری شنگال، تەرمی ئەفسەرێکی هێزی پاراستنی ئێزیدخانی سەر بە حەیدەر شەشۆ، بە ناوی حوسێن خەلەف شڤان، دۆزرایەوە".

حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزیدخان ھەواڵەكەی بۆ كوردستان24 پشتڕاستکردەوە و گوتی: "لە دوێنێ ئیوارەوە ئەم ئەفسەرە دیار نەماوە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی دۆگورێ تەرمەکەی دۆزرایەوە و بە فیشەک کوژراوە".

شەشۆ، گوتیشی: "تائێستا هۆكاری کوشتنی نازانرێت و لێکۆڵینەوە لەو رووداوە بەردەوامە".

ھ.م