له دوای 11 ساڵ یه‌كه‌مجاره ئارسێناڵ یاریزانێك بگوازێته‌وه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی هه‌بێت
ئارسێناڵ به فه‌رمی پابلۆ ماری به‌رگریكاری گواسته‌وه ریزه‌كانی ئه‌م یاریزانه ده‌بێته یه‌كه‌مین به‌رگریكاری چه‌پی نوێی ئارسێناڵ له 11 ساڵی رابردوو.
یانه ئینگلیزیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاندووه له‌گه‌ڵ یانه‌ی فلامینگۆی به‌رازیلی گه‌یشتنه رێككه‌وتن و پابلۆ ماری به خواستن بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ یارییان بۆ ده‌كات و دوای ته‌واوبوونی خواستنه‌كه‌ش له هاوینی داهاتوو ده‌توانن بیكه‌نه یاریزانی هه‌میشه‌یی یانه‌كه‌یان.
پابلۆ ماری ده‌بێته یه‌كه‌م به‌رگریكاری چه‌پ یاریی بۆ ئارسێناڵ بكات له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2009 ئه‌و كاته‌ی تۆماس فێرمایلین یاریی بۆ ئه‌م یانه‌یه ده‌كرد.
دوای واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ش ماری دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند به هه‌موو توانایه‌كی هه‌وڵی سه‌رخستنی ئارسێناڵ ده‌دات.
پابلۆ ماری له یه‌كه‌مین لێدوانی وه‌ك یاریزانی نوێی ئارسێناڵ گوتی: ئارسێناڵ یه‌كێكه له باشترین یانه‌كانی جیهان، تا بڵێی دڵخۆشم كه په‌یوه‌ندیم به‌م یانه‌یه‌وه كردووه و ئاماده‌م بۆ یارمه‌تیدانی ئارسێناڵ، دوو هه‌فته به‌ر له ئێستا گفتوگۆكان ده‌ستیپێكرد، ئارسێناڵ پێی راگه‌یاندین كه گرنگیم پێ ده‌ده‌ن كه هه‌موو شتێكم له‌گه‌ڵ فلامینگۆ بردۆته‌وه له خول و جامی لێبه‌رتادۆرێس و خه‌ڵاتی باشترین به‌رگریكاریشم به‌ده‌ستهێنا.
پابلۆ ماری گوتیشی: من یاریزانێكی پیشه‌گه‌رم و ئاره‌زوو ده‌كه‌م به جدی كار بكه‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانم، ده‌مه‌وێت رۆژانه كار بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری تیپه‌كه‌م بكه‌م، ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌م بۆ ره‌خساوه كه له پرێمه‌رلیگ یاریی بكه‌م، كه یه‌كێكه له سه‌ختترین خوله‌كانی تۆپی پێی جیهان.
پاپڵۆ ماری ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له كۆی 30 یاری له‌گه‌ڵ فلامینگۆ 3 گۆڵ و ئه‌ك ئاسیستی كردووه، پێشتر یاری بۆ تیپی لاوانی مایۆركایئ یسپانیا و مانچێسته‌ر سیتی و دیپۆرتیڤۆ لاكورۆنیا كردووه.