به فهرمی، یاریزانێكی بارسێلۆنا ریزهكانی یانهكهی جێهێشت
کارلێس پێرێز یاریزانی ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا بە مەبەستی پەیوەندی کردن بە رۆما گەشتی ئیتاڵیا کردووە.
دوای ئەوەی یانە کەتەلۆنیەکە بریاریدا دەستبەرداری کارلێس پێرێزی هێرشبەری یانەکەی بێت، ئەو یاریزانه بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە گواستنەوەکەی گەشتی شاری رۆمای ئیتاڵیای کردووە و بریارە ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکان بە فەرمی گرێبەستەکەی واژۆ بکات.
پێرێز بە شێوەی خواستن تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە یاری بۆ یانەی رۆما دەکات و لەگەل مەرجی کرینەوەی هەمیشەیی کە تێچووی گرێبەستەکە دەگاتە 13 ملیۆن یۆرۆ.
كارلێس پێرێزی تهمهن 21 ساڵ، ئهكادیمیای یانهی ئیسپانیۆل له 2012 روویكرده بارسێلۆنا، لهم وهرزه بۆ تیپی یهكهمی بارسێلۆنا سهرخرا و له 13 یاری تاقی كرایهوه و 3 گۆڵ و 3 ئاسیستی كرد.