كیكی بهڵێنی بردنهوهی جامی شای ئیسپانیا دهدات
بارسێلۆنا سبهی پێنجشهممه له كاتژمێر 09:00ـی شهو لە قۆناخی شازدەی جامی شای ئیسپانیا رووبەرووی لێگانێس دەبێتەوە.
بارسێلۆنا لە قۆناخی شازدەی جامی شای ئیسپانیا لە کاتێکدا میوانداریی لێگانێس دەکات، قۆناخی رابردوو بە ئەستەم توانی بردنەوە بەدەست بێنێت و هەروەها گەڕی رابردووی لالیگاش بەرامبەر بارسێلۆنا تووشی دۆڕان بوو.
بارسا جاری یەکەمە لە جامی شای ئیسپانیا رووبەرووی لێگانیس دەبێتەوە، بەڵام لە لالیگا حەوت جار یارییان لەگەڵ کردووە و هەر حەوت یارییەکەشیان بردووەتەوە.
پێش یارییەکە کیکێ سێتێن راهێنەری بارسێلۆنا باسی لە دوایین هەواڵی گواستنەوەکانی یانەکەی کرد و گوتی کە ئەوان بەم یاریزانانەی ئێستاش دەتوانن رکابەری بکەن و لە هەمان کاتدا پێشوازی لە یاریزانێکی نوێش دەکەن.
كیكی سێتیێن راهێنهری یانهی بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی: ئەو یاریزانانەی ئێستا هەمانە رازیم لێیان، بە تایبەت هێرشبەرەکان، دڵنیام ئەوان لە داهاتوو دەتوانن ئەنجامی باش بۆ یانەکەیان بەدەست بێنن، بەڵام لێتان ناشارمەوە هێنانی هێرشبەرێکی دیکە باش دەبێت بۆ ئێمە و هەموو کاتێکیش ئەوانەی کە بەردەستن رازیم پێیان و هەمێشە لەگەڵ ئەوە راهاتووم ئەوەی بەردەستمە بە باشی کارییان لەگەڵ بکەم.
كیكی گوتیشی: هەر کاتێک یاریزانێکی نوێ پەیوەندی بە ئێمەوە کرد، بە گەرمی پێشوازی لێدەکەین، هەرچەندە یانەکەمان ئێستاش ئامادەیە بۆ رکابەریکردن لەسەر تەواوی ناسناوەکان، دهتوانین جامی شا ببهینهوه، بە گشتی نامەوێت باسی ئەو بابەتانە بکەم، ئەوە کاری کارگێری یانەیە و ئەوان بریار دەدەن، ئەوەی لەسەر من بێت ئەوەیە کە پێمگوتوونە چ جۆرە یاریزانێکم دەوێت و ئەوانیش کار لەسەر داواکەی من دەکەن.
كیكی نهیشاردهوه شكستهكهی ڤالێنسیا زۆر ناخۆش و به ئازار بوو، گوتیشی: رۆیشتنی كارلێس پێرێز به راوێژ لهگهڵ من بوو، ئهوان ڕای منیان وهرگرت منیش بۆچوونی خۆم پێ راگهیاندن، له ئێستاشدا هیچ یاریزانێك له یانهكه ناڕوات مهگهر بۆخۆیان داوای رۆیشتن بكهن.