عێراق لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ دەروازە سنوورییەكان پێكدێنێت

"پێویستە چارەسەری خێرا بدۆزرێتەوە"

K24 - ھەولێر

عێراق لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكدەھێنێت بۆ ئەوەی ھۆكارەكانی كەمبوونەوەی ھاوردە لە دەروازە سنوورییەكان ئاشكرابكات.

لیژنەی لێكۆڵینەوە لە پەرلەمان كە لەلایەن عێراقەوە بۆ لێكۆڵینەوە لەو بابەتە راسپێردراوە، لە بەیاننامەیەكدا جەختی لەوەكردەوە، گرنگە چارەسەرێكی بەپەلە بۆ ئەو كێشە و ئاستەنگییانە بدۆزرێتەوە كە بوونەتە ھۆكاری كەمبوونەوەی ھاوردەكان لە دروازە سنوورییەكاندا.

لیژنەكە دوای بەدواداچوون، ھۆكاری سەرەكی ئەو داكەوتنەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە ژێڕخانی بنەڕەتی لە دەروازەكانی عێراق پەكیكەوتووە، ئەوە جگە لە لاوازی ئەدای ئەو كەسانەی كە لە دەروازەكاندا كاردەكەن، ھەر بۆیە بە پێویستی زانی كە چارەسەری خێرا بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی پاڵپشتی ھاوردەكان بكرێت و لە داھاتوودا كاریگەری نەرێنی لەسەر بوودجەی عێراق جێنەھێڵێت.

ھ.م