قەبارەی وەبەرهێنانی عێراق لە ئوردەن ئاشکرا دەکرێت

رێگە دراوە رۆژانە 300 بارھەڵگری ئوردی بێتە ناو عێراقەوە

K24 - ھەولێر

باڵیۆزی عێراق لە ئوردن رایگەیاند، قەبارەی وەبەرھێنانی عێراق لە ئوردن بە 18 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

رۆژنامەی رای ئوردنی لە زاری حەیدەر ئەلعەزاری، باڵیۆزی عێراق لە ئوردن ئاشكرای كرد، عێراق و ئوردن لە پلانیاندایە لە ماوەی 2 ساڵی داھاتوو، قەبارەی وەبەرھێنانی عێراق لەو وڵاتە سنووری 20 ملیۆن دۆلار تێپەڕێنێت بەو پێیەی كە ئێستا بە 18 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

راشیگەیاند، سەرجەم كێشەكانی بەردەم بارھەڵگرە ئوردنییەكان چارەسەركراوە و رێگە دراوە رۆژانە  300 بارھەڵگری ئوردی  بێتە ناو عێراقەوە، ئەو ھەوڵانەی لەم كاتەدا ھەیە لەنێوان ھەردوولا بۆ زیادكردنی جووڵە و قەبارەی گواستنەوەیە لە رێگەی دەروازە سنوورییەكانی نێوان ھەردوو وڵات بۆ ئەوەی  قەبارەی بازرگانی نێوانیان بەشێوەیەكی بەرچاو زیادە تۆماربكات.

ھ.م