گوگڵ لە چین دادەخرێت

داوای حکوومەتی پەکین جێبەجێ دەكات

K24 - ھەولێر

كۆمپانیای گوگڵ سەرجەم نووسینگەکانی لە چین و هۆنگ کۆنگ و تایوان بە شێوەیەکی کاتی بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخست، ئەوەش وەک جێبەجێکردنی داواکانی حکوومەتی پەکینە.

گوتەبێژی ئەو کۆمپانیا ئەمەریکییە رایگەیاند، بە شێوەیەکی کاتی گەشتی لە کارمەندەکانی بۆ چین قەدەخە کرد، تەنیا بۆ کارێکی زۆر بە پەلە نەبێت، هاوکات داوای لەو کارمەندانەش کرد کە لە چینن، لە ماڵەکانیان بمێننەوە خۆیان لە شوێنە قەرەباڵغەکان بە دوور بگرن.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژانی رابردوو، هەر یەکە لە کۆمپانیاکانی وی وۆرک، تۆیۆتا، ئەپڵ، فەیسبووک و چەندین کۆمپانیای گەورەی دیکەی جیهانی رێوشوێنی خۆپارێزی لە چین بگرنە بەر.

ھ.م