بەغدا 550 ملیار دیناری جووتیارانی كوردستان قەرزدارە

پێشنیاز كراوە لیژنەیەك سەردانی بەغدا بكات
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵی ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، حكوومەتی عێراق 550 ملیار دیناری جووتیارانی كوردستان قەرزدارە.

عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵی ئاودێری لە پەرلەمانی كوردستان، بە كوردستان24ی رایگەیاند: "حكوومه‌تی عێراق  زیاتر لە 550  ملیار دینار شاییسته‌ی دارایی جووتیارن قه‌رزاره‌".

گوتیشی: "پێشنیاز كراوە لیژنەیەك له‌ڕێگای په‌رله‌مانه‌وه‌ بۆ ئەم مەبەستە سەردانی بەغدا بكات، ئێمەش پێشنیازێكی دیكەمان ھەیە كە ئەم بابەتە بخرێتە چوارچێوەی كارەكانی شاندی دانوستانكار لەگەڵ بەغدا".