"سه‌رجه‌م پلانه‌كانی بارسێلۆنا شكستی هێنا"
داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزان سبه‌ی شه‌و داده‌خرێت و تا ئێستا بارسێلۆنا نه‌یتوانیوه شوێنگره‌وه‌ی لویس سوارێز ده‌ستنیشان بكات، نه هیچ یاریزانێكی پێده‌فرۆشێت و نه‌هیچ یاریزانێكیشی پێده‌كردرێت.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندن، بارسێلۆنا پلانی دانابوو له گواستنه‌وه‌ی زستانه ئیڤان راكیتیچ بفرۆشێت، به‌ڵام سه‌رجه‌م كڕیاره‌كانی له گواستنه‌وه‌ی راكیتیچ كشاوه‌نه‌وه.
بارسێلۆنا نزیكه‌ی 30 رۆژه به به‌رده‌وامی له هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێكه بۆ شوێنگره‌وه‌ی لویس سوارێز به‌ڵام نه‌یتوانیوه هیچ یاریزانێك رازیبكات بۆ ئه‌وه‌ی درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت.
دوایین یاریزان، تادیچی هێرشبه‌ری سڕبی یانه‌ی ئا‌یاكس بوو كه ئۆفه‌ره‌كه‌ی بارسێلۆنا ڕه‌تكرده‌وه، بارسێلۆنا له گفتووگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له هێرشبه‌ران (رۆدریگۆ مۆرینیۆ، ولیانی به‌رازیلی، ئۆبامیانگ و ریچارلسۆن) نه‌گه‌یشته رێككه‌وتن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه هه‌ریه‌كه له دانی ئۆڵمۆ و فێرناندێز كه ئامانجی بارسێلۆنا بوون روویان كرده یانه‌كانی لایپزیگ و مانچێسته‌ر یونایتد.
بارسێلۆنا له هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێك به‌رده‌وامه له كاتێكدایه ته‌نیا 30 كاتژمێری له‌به‌رده‌م ماوه بۆ ئه‌وه‌ی پێش داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه هێرشبه‌رێك بگوازێته‌وه.