ڤیدیۆ.. توركیا كه‌شتییه‌كی پڕ له زرێپۆشی گه‌یانده لیبیا
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی لیبیا، لیوا ئه‌حمه‌د ئه‌لمسماری گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی داگرتنی ده‌یان زرێپۆش و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی توركیای له كه‌ناراوه‌كانی لیبیا بڵاوكرده‌وه.
ئه‌لمسماری رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌شتییه توركییه له به‌نده‌ری ته‌رابلووس رۆژی (28ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) خاڵی كراوه.
گوتیشی: "ئێمه ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستتێوه‌ردانه‌ی توركیا ده‌كه‌ین و به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاسا و نه‌ریته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ده‌زانین".
پێشتر، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی فه‌ره‌نسا، به ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "فرانس پرێس"ی راگه‌یاندبوو، كه‌شتییه توركییه‌كه چه‌ندین زرێپۆشی سه‌ربازی گه‌یاندووه‌ته لیبیا.
ئه‌و به‌رپرسه روونیكردووه‌ته‌وه، كه‌شتی شارڵ دیگۆڵی فه‌ره‌نسی، چاودێری كه‌شتییه توركییه‌كه‌ی كردووه، كه ئاڵای لوبنانی هه‌ڵكردووه.