نه‌وت گران بوو
K24 – هه‌ولێر:
دوای راگه‌یاندنی باری نائاسایی له لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانییه‌وه، نرخی نه‌وت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا گران بوو.
تا رۆژی پێنجشه‌ممه نه‌وت (%4)ی نرخی خۆی له‌ده‌ستدابوو، بۆ كه‌مترین ئاستی له ماوه‌ی (3) مانگی رابردوو دابه‌زی بوو.
ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه نرخی نه‌وت هه‌ڵكشا. ئه‌مه‌ش به هۆی مه‌ترسییه‌كانی بڵاووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و هۆشداری دانی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانییه‌وه‌یه.
ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بۆرسه‌كانی نه‌وتدا، نرخی نه‌وت بۆ (59.45) سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به‌رز بوه‌وه. (1.16) سه‌نت گرانتر له نرخی پێشووی.