سـیـستــانـی ره‌تـیـكـرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
گه‌وره مه‌رجه‌عی زۆرینه‌ی شیعه‌كانی عێراق، ره‌تیكرده‌وه رازی بێت به بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندان و به‌كارهێنانی توندوتیژی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه.
نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی، عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لایی ئه‌مڕۆ وتاری مه‌رجه‌عی خوێنده‌وه.
له وتاره‌كه‌دا هاتبوو: "چوار مانگ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كان تێده‌په‌ڕێت. له‌و ماوه‌یه‌دا خوێنی بێ تاوانان زۆر رژا و هه‌زاران هاووڵاتیش بریندار بوون. هێشتا ئه‌وان له شوێنی خۆیان ماونه‌ته‌وه. هه‌ندێك له پێكدادانه‌كان بووه‌ته هۆی زیادبوونی ژماره‌ی قوربانیان".
كه‌ربه‌لایی گوتیشی: "جارێكی دیكه ئیدانه‌ی توندوتیژییه‌كان ده‌كه‌ین. به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران ره‌تده‌كه‌ینه‌وه. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی زیان به ئاسایش و سه‌قامگیری هاووڵاتیان ده‌گه‌یه‌نن ره‌تیان ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ین".
روونیكرده‌وه، "به‌رده‌وامی ئه‌و ره‌وشه و نه‌مانی سه‌قامگیری سیاسی، ئابووری و ئه‌منی له به‌رژه‌وه‌ندی ئێستا و داهاتووی وڵات‌دا نییه. پێویسته زه‌مینه بۆ ده‌رچوون له‌م ره‌وشه خۆش بكرێت. په‌له بكرێت له پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ. ده‌بێت حكومه‌ت متمانه بۆ خه‌ڵك بگێڕێته‌وه. توانای هه‌بێت ره‌وشه‌كه هێور بكاته‌وه. شكۆ بۆ ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێته‌وه. هه‌نگاوی پێویست بگرێته به‌ر، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له نزیكترین ده‌رفه‌تدا".