ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ئاشكرا ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
ئەندامێكی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق بۆ كوردستان 24ی گوتی: لە ئاكامی خۆپێشاندانەكان نزیکەی ٢٣ هەزار و 250 كه‌س بریندار بوونه‌وه و 520 كه‌سی دیكه‌ش كوژراون.
ئه‌نه‌س ئه‌كره‌م، ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق گوتی: بەشێك له كوژراو و برینداره‌كان سەر بە هێزە ئەمنییەکانن گوتیشی: زۆربەی قوربانییەكان لە دەرەوەی گۆڕەپانی خۆێشاندانەكان تۆماركراون و ترسیشیان ھەیە، حكوومەت لە پێناو كۆتاییھێنان بە خۆپێشانانەكان پەنا بۆ بەكارھێنانی ھێز ببات.
لە بەرامبەریشدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق رەتیدەكاتەوە بیر لە كۆتاییھێنان بە خۆپێشاندانەكان بە ھێز بكەنەوە و جه‌ختیشیكرده‌وه، ئەو حاڵەتانەی ھەبوون لە توندوتیژی ڕەفتاری تاكەكەسین.
H.B