داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
لایەنە کوردستانییەکان جەخت دەکەنەوە، پێویستە حکوومەتی داهاتووی عێراق پابەندبێت بە ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا کە لە سەردەمی عادل عەبدولمەهدیدا ئیمزاکرا.
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق له‌م باره‌یه‌وه گوتی: ئێمە هیچ مەرجێك ناسەپێنین، بەڵام وه‌ك ماف، مافی ئێمەیە داوای ئەو گرەنتییە بکەین و پێویسته حكوومه‌تی داهاتوو به‌رده‌وامی به جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێكه‌وتنه بدات، كه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه.
له به‌رامبه‌ریشدا هه‌رێم كه‌مال ئاغا، پەرلەمانتاری یەکێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەڵێت: ده‌بێت سەرۆك وەزیرانی داهاتوو بگەڕێتەوە بۆ دەستوور و نابێ لەمە زیاتر چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان دوا بخرێت.
H.B