له باكووری كوردستان و توركیا پێڤاژۆی ئاشتی دێتهوه بهرباس
K24 -ئەنقەرە
له توركیا و باكووری كوردستان زۆرجار باسی پڕۆژهیهكی نوێ بۆ چارهسهركردنی پرسی كورد دهكرێت و دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی دێتەوە بەرباس، بەڵام ھێشتا ئەو باسانە نەبوونەتەوە بە كردار.
لهو بارهوه گونای كوبیلای، گوتهبێژی پارتی دیموكراتی گەلان (ههدهپه) بە كوردستان24ی رایگەیاند، ئهوان له دهستپێكردنی پرۆسهیهكی نوێ بۆ ئاشتی له توركیا بێ ئومێد نهبوونه، بهڵام دهسهڵات هیچ ئومێدێكی نههێشتووهتهوه.
هاوكات ھەدەپە دووپاتیی دهكاتهوه، ئهوان بێ مهرج ئامادهن بۆ دهستپێكردنهوهی پرۆسهی ئاشتی.
دوای چەندین ساڵ شەڕ، لە ساڵی 2012 پڕۆسەی ئاشتی لەنێوان پەكەكە و توركیا ھاتە ئاراوە، شاندێك لە پەرلەمانتارانی ھەدەپە بۆ گفتوگۆی نێوان توركیا و پەكەكە پێكهات، سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری بەندكراوی پەكەكەیان لە ئیمڕالی دەكرد، ھەروەھا چەند جارێكیش ئەو شاندە، نامەی ئۆجەلانیان بۆ سەركردەكانی پەكەكە گەیاندووەتە قەندیل. پاش ھەڵبژاردنەكانی 7ی حوزەیرانی توركیا، جارێكی دیكە ئاڵۆزیی لەنێوان ئاكەپە و ھەدەپە و پەكەكە، سەری ھەڵدایەوە، لەو سەروبەندەدا و لە ساڵی 2015 تەقینەوەیەك لە ناوچەی (پرسوس) سروچی سەر بە شاری رحای باكووری كوردستان روویدا. توركیا پەكەكەی بە بكەری تەقینەوەكە لە قەڵەمدا، دوای ئەوە سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی بۆسەر بارەگاكانی پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان باكوور و باشووری كوردستان و بناری قەندیل ئەنجامدا، ئەمەش بە ھەنگاوی یەكەمی دەستپێكردنەوەی شەڕ دادەنرێت.
ھ.م