شارەوانی دھۆك گرێبەستێك لەگەڵ رێكخراوی VNG واژۆ دەكات

رێكخراوی VNG كار لەسەر كارگەی كواشێ دەكات

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك و رێكخراوی VNG گرێبەستێك واژۆ دەكەن.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی شارەوانی، بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی خۆڵ و خاشاك لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكان دهۆك، هەروەها نۆژەنكردنەوە و پێشخستنی سیستمی كاری كارگەی كواشێ، رێكخراوی شارەوانییەكانی هۆڵەندا لە رێگەی پرۆگرامی مەسار، گرێبەستێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك بە گوژمەی 450 هەزار یۆرۆ واژۆكرد. ئەو گرێبەستە بە مەبەستی پێشخستن و نۆژەنكردنەوەی كارگەی كواشێ جێبەجێ دەكرێت، بۆ چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاك لەو سنوورە.

حازم عەبدی بەڕێوەبەری گاركەی كواشێ سەبارەت بە واژۆ كردنی ئەو لێكتێگەیشتنە رایگەیاند: "گرێبەستەكە بۆ جێبەجێكردنی پرۆگرامی مەسارە بە مەبەستی جودا كردنەوە و چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاك لە كارگەی كواشێ، كە رێكخراوی شارەوانییەكانی هۆڵەندا  VNG  و بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكانی دهۆك ئەو گرێبەستەیان واژووكرد.