چین 173 ملیار دۆلار بۆ كۆرۆنا تەرخان دەكات

چین بودجەی تایبەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا تەرخان دەكات

K24 - ھەولێر

بانكی ناوەندی چین بوودجەی نەھێشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات.

بانكی ناوەندی چین لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بۆ پاڵپشتیكردنی ئەو ھەوڵانەی كە بۆ نەھێشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەدرێت، بڕیارە بودجەیەك بە بەھای 173 ملیار دۆلار لە ئابوورییەكەی زیاد بكات، بەو پێییەی كە پێشبینی دەكرێت كاریگەرییە نەرێنییەكانی ئەو ڤایرۆسە لەسەر گەشەی ئابووری وڵاتەكە زیاتر ببێت.

بانكی ناوەندی چین راشیگەیاند، ئەمڕۆ دەست بەو پرۆسەیە دەكرێت بە ئامانجی ئەوەی كە رێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە بكرێت  و ئەو ھەنگاوەش بۆ پاراستنی ئەو پارەداركردنەیە لە سیستمی بانكەكە و بازاڕی دراوەكان بە جێگیری بمێنێتەوە .