به وێنه.. له ئیدلب ده‌ستبه‌سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كی به‌ره‌ی نووسره‌دا گیرا
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووپای سووریا له كاتی كێوماڵكردنی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی "معردبسه"ی باشووری "سراقب" له باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئیدلب، توانیان یه‌كێك له گه‌وره‌ترین تونێله‌كانی چه‌كدارانی به‌ره‌ی نووسره بدۆزنه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری سانا، بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی سوپا زنجیره‌یه‌ك تونێلیان دۆزیوه‌ته‌وه، كه له ناوه‌وه هه‌موو پێداویستییه‌كیان تێدا درووست كراوه و وه‌ك حه‌شارگه‌ی سه‌ره‌كی به‌ره‌ی نووسره به‌كارهێنراوون.
ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه، له ناو تونێله‌كه‌دا وه‌رشه‌یه‌كی تایبه‌ت به درووستكردنی بۆمب و مینی چێندراو و گوله تۆپ هه‌بووه.