ڤیدیۆ.. هه‌ڵوێستێكی قه‌زافی ده‌بێته‌وه باسی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ڵوێستێكی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی، رێبه‌ری شۆڕشی لیبیا ده‌بێته جێی باس و خواسی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
دوای راگه‌یاندنی "گرێبه‌ستی سه‌ده" له لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ چاره‌سه‌ری پرسی فه‌له‌ستین، به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵوێستێكی قه‌زافیان به بیرهێنایه‌وه، كه له كۆتا به‌شداریكردنی له دانیشتنی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری پرسی فه‌له‌ستین پێشنیازی كردبوو.
قه‌زافی دوای "كتێبی سه‌وز"، كتێبێكی به ناونیشانی "كتێبی سپی" نووسی بوو، تێیدا پێشنیازی كردبوو، سیستمێكی دیموكراتی له سه‌ر زه‌وی فه‌له‌ستین بنیاتبنرێت. له چوارچێوه‌ی یه‌ك ده‌وڵه‌تدا به ناوی "ئیسراتین – إسراطین" فه‌له‌ستینی و جووه‌كان به‌یه‌كه‌وه بژین.
قه‌زافی باوه‌ڕی وابوو، ناكرێت دوو ده‌وڵه‌ت له سه‌ر زه‌وییه‌ك درووست ببن، كه درێژاییه‌كه‌ی له ده‌ریاوه بۆ رووبار، ته‌نیا 14 كیلۆمه‌تر بێت. ده‌وڵه‌تێكیان خاوه‌ن چه‌كی ناووكی و پڕچه‌ك بێت و دووه‌میان ده‌وڵه‌تێكی داماڵراو له چه‌ك بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له گه‌ڵاڵه پێشنیازكراوه‌ی دۆناڵد تره‌مپدا هاتووه.
قه‌زافی ده‌یوت: درووستبوونی دوو ده‌وڵه‌ت هیچ كاتێك چاره‌سه‌ر نییه، ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته چوونه‌ته ناو یه‌كه‌وه، له رووی جوگرافی و دانیشتوانه‌وه. ئه‌و چاره‌سه‌ره كرداریانه نییه. به دڵنیاییه‌وه شكست ده‌هێنێت. ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته نابنه دراوسێی یه‌كدی، چوونه‌ته ناو یه‌كه‌وه، ناوچه‌ی دابڕاو له نێوانیان نیه. كه‌ناری خۆرئاوا نیو ملیۆن ئیسرائیلی تێدایه. ئیسرائیل فه‌له‌ستینی تێدا ده‌ژین. چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه به بێ ره‌گه‌زپه‌رستی و ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی، كه بۆچوونی شارۆن و یاسر عه‌ره‌فاتن، ئه‌و دوو گه‌له به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن بژین. گه‌نجانی هه‌ردوولا ئاشتیان ده‌وێت. ئه‌مه‌م له كتێبی سپی‌دا باس كردووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا ئه‌وه‌شی گوت: ئێمه رقمان له جووله‌كه نییه، دوژمنایه‌تیمان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا نییه، ئامۆزای یه‌كین. پێویسته په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی بگه‌ڕێنه‌وه و له‌گه‌ڵ ئیسرائیلییه‌كان به ئاشتی بژین.
له كۆنگره‌یه‌كی دیكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بیدا، كه له سووریا به‌ڕێوه‌چوو، قه‌زافی روونیكرده‌وه، ئه‌و ده‌وڵه‌ته پێویسته له چه‌ك دابماڵرێت و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی بكات.
له كۆنگره‌ی جه‌زائیری كۆمكاری عه‌ره‌بیشدا، قه‌زافی به پێكه‌نینه‌وه روویكرده مه‌حمود عه‌باسی رێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستین و گوتی: فه‌له‌ستینییه‌كان و ئیسرائیلییه‌كان گه‌مژه‌ن.
قه‌زافی له (7ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 1942) له لیبیا له‌دایكبووه، به "عه‌قید قه‌زافی" به‌ناوبانگ بوو، ماوه‌ی زیاتر له (42) ساڵ فه‌رمانڕه‌وای بێ ركابه‌ری لیبیا بوو. نازناوی "برای سه‌ركرده‌ی جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بی لیبیای میللی سۆسیالیستی مه‌زنی" بۆ خۆی هه‌ڵبژاردبوو.
ئه‌و له (1969) له رێی كوده‌تایه‌كه‌وه كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی له وڵاته‌كه‌ی هێنابوو. تا ساڵی (1977) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش بوو، دواتر خۆی وه‌ك سه‌ركرده‌ی شۆڕش ناساند. له (2008)دا له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و سه‌رۆك و پاشاكانی ئه‌فریقادا، نازناوی "پادشای پادشاكانی ئه‌فریقا"ی پێ به‌خشرا.
دوای سه‌رهه‌ڵدانی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی لیبیا، له (20ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2011) دوای برینداربوونی به هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی فه‌ره‌نساوه، له لایه‌ن چه‌كداره هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا و دواتر گوله‌باران كرا.
"رێككه‌وتن" یان "گرێبه‌ست"ی سه‌ده، رۆژی (28ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020) له كۆشكی سپی له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ راگه‌یه‌ندرا.
به‌نده‌كانی گرێبه‌سته‌كه‌ی تره‌مپ:
* قودس (ئۆرشه‌لیم) به بێ دابه‌شكاری پایته‌ختی ئیسرائیله.
* ده‌وڵه‌تێك بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان داده‌مه‌زرێت.
* پایته‌ختی فه‌له‌ستین قودسی خۆرهه‌ڵات ده‌بێت.
* قۆناغی راگوزه‌ر چوار ساڵ ده‌خایه‌نێت.
* ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی فه‌له‌ستین زامنی ئاسایشی ئیسرائیل ده‌كات.
* فه‌له‌ستین دان ده‌نێت به‌سه‌ربه‌خۆیی ئیسرائیل‌دا
* كه‌رتی غه‌ززه له چه‌ك داده‌ماڵرێت.
* باڵی چه‌كداری حه‌ماس و جیهاد هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه.
* له ماوه‌ی (10) ساڵدا، ئه‌مه‌ریكا (50) ملیار دۆلار بۆ فه‌له‌ستین خه‌رج ده‌كات.
* ئیسرائیل دانووستان له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستین ده‌كات.