كاریگەریە نەرێنییەكانی كۆرۆنا ئۆپێك كۆدەكاتەوە

كۆرۆنا نرخی نەوتی دابەزاندووە

K24 - ھەولێر

رێكخراوی ئۆپێك، لەبارەی كاریگەریە نەرێنییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەسەر بازاڕی نەوتدا، لە دوو رۆژی داھاتوودا لە ڤییەننا كۆدەبنەوە.

رێكخراوی ھەناردەكاری نەوت ئۆپێك پڵەس، لیژنەیەكەی ھونەری ھاوبەش لەنێوا ئەندامەكانی پێكدەھێنێت و بڕیاریشە لە چوار و پێنجی ئەم مانگە لەبارەی كاریگەریەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەسەر بازاڕ و خواستی نەوت لە ڤییەننا كۆببنەوە.

ئۆپێك ئاشكرای كردووە، ئامانجی كۆبوونەوە بۆ كەمكردنەوەی زیاتری ئاستی بەرھەمھێنانە دوای مانگی ئازار، ھەروەھا گرتنبەری رێوشێونە لەبارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە نرخی نەوتی دابەزاندووەو خواستی چینیش بۆ ھاوردەكردنی نەوت كەمكردووەتەوە.