كۆرپه‌یه‌ك تووشی كۆرۆنا ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
میدیای چین بڵاویكرده‌وه، بچووكترین كه‌س كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، كۆرپه‌یه‌كه، دوای له‌دایكبوونی به 30 كاتژمێر نیشانه‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌ی لێ به‌رده‌ركه‌وتوون.
ئه‌و كۆرپه‌یه له 2ی ئه‌م مانگه له شاری وهان له‌دایكبووه.
دایكی كۆرپه‌كه، تووشی ڤایرۆسه‌كه بووه. هێشتا روون نه‌بووه‌ته‌وه، ئایا له رێی دایكه‌كه‌یه‌وه تووش بووه، ئایا له پێش له‌دایكبوونه‌وه تووشبووه، یان دوای له‌دایكبوون.
كۆرۆنا تا ئێستا كۆتایی به ژیانی 563 كه‌س هێناوه و 28 هه‌زار و 18 كه‌سیش به تووشبوو هه‌ژمار كراوون.
راپۆرته میدیاییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر زۆره ژماره‌ی تووشبووان 10 ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ژماره‌یه بێت، كه حكومه‌تی چین بڵاویكردووه‌ته‌وه.