شۆك.. ریال مه‌درید به ئه‌نجامێكی گه‌وره ماڵئاوایی له جامی شا كرد
له قۆناخی هه‌شتی جامی شای ئیسپانیا ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی بێرنابیۆ تووشی شكستێكی گه‌وره هات و ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتییه‌كه كرد و یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 4 به‌رامبه‌ر 3 گۆڵ دۆڕاند.
مارتن ئۆدیگاردی یاریزانی ریال مه‌درید كه ئه‌م وه‌رزه یاری بۆ سوسیداد ده‌كات له خوله‌كی 22 گۆڵی پێشكه‌وتنی له دژی شایانه‌كان تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه به‌رژه‌وه‌ندی سوسیداد كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م رووداوه گه‌وره و مێژووییه‌كه له بێرنابیۆ وه‌كو بۆمب ته‌قییه‌وه كاتێك سوسیداد گۆڵبارانی ریال مه‌دریدی كرد.
له خوله‌كی 49 ئالێكسانده‌ر ئیسحاق هێرشبه‌ری سویدی گۆڵی دووه‌می كرد، به‌ڵام به‌بیانووی ئۆفساید گۆڵه‌كه ڕه‌تكرایه‌وه، دوای پێنج خوله‌ك به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی ئه‌م گۆڵه هه‌مان یاریزان ده‌ركه‌وته‌وه و گۆڵی كرد و ئه‌مجاره‌یان ره‌تنه‌كرایه‌وه.
ئالێكسانده‌ر ئیسحاق له بێرنابیۆ رۆژێكی مێژووی تێپه‌ڕكرد و دوای دوو خوله‌ك به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی گۆڵه‌كه جارێكی دیكه تۆڕی ریال مه‌دریدی هه‌ژاند و گۆڵی سێیه‌می سوسیدادی تۆمار كرد.
پاشان له خوله‌كی 59 مارسێلۆ دا سیلڤای به‌رازیلی گۆڵی یه‌كه‌می ریال مه‌دریدی تۆمار كرد.
له خوله‌كی 69 میگێل مۆرینۆ گۆڵی چواره‌می بۆ ریال مه‌درید كرد و هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه‌ی شۆك كرد.
دواتر له خوله‌كی 82 رۆدریگۆ سیلڤای به‌رازیلی گۆڵی دووه‌می بۆ ریال مه‌درید زیاد كرد.
له خوله‌كی 93ـی یارییه‌كه ناچۆ فێرناندێزی به‌رگریكاری ریال مه‌درید به لێدانی سه‌ر گۆڵی سێیه‌می ریال مه‌دریدی كرد، ئه‌گه‌رچی ناوبژیوان 6 خوله‌كی زیادكراوی خسته سه‌ر یارییه‌كه، به‌ڵام ناونیشانی یارییه‌كه به شكستی شایانه‌كان كۆتایی هات و بۆ یه‌كه‌مجار ریال مه‌درید له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی زێدان 4 گۆڵی لێ بكرێت و ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتییه‌كه كرد.