ته‌ندرووستی جیهانی كێشه‌یه‌كی نوێی جیهان ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی "تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس" رایگه‌یاند، جیهان رووبه‌ڕووی كێشه‌ی كه‌می كه‌رسته‌كانی خۆپاراستن له په‌تای كۆرۆنای نوێ بووه‌ته‌وه.
له میانی وته‌یه‌كدا كه له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی پێشكه‌شیكرد، "تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس" گوتی: تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، (31) هه‌زار و (211) حاڵه‌تی تووشبوو به كۆرۆنای نوێ تۆمار كراوون.
گوتیشی: له‌و ژماره‌یه (637) كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
روونیشیكرده‌وه، له دوو رۆژی رابردوودا ژماره‌ی تووشبووان كه‌میكردووه. ئه‌وه‌شی به هه‌واڵێكی "دڵخۆشكه‌ر" وه‌سفكرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ڤایرۆسه‌كه مه‌ترسی زۆرتر له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و كه‌سانه درووست ده‌كات، كه نه‌خۆشی درێژخایه‌نی وه‌ك شه‌كر و فشاری خوێنیان هه‌یه.