یه‌كه‌مین یاریزان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له مه‌شقه‌كان دوورخرایه‌وه
ڤایرۆسی كۆرۆنا ئۆدیۆن ئیگالۆی نێجیری له كه‌مپی راهێنانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد دوور ده‌خاته‌وه.
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد رایگه‌یاندووه ئۆدیۆن ئیگالۆ هێرشبه‌ری یانه‌كه‌یان ناتوانێت له كه‌مپی راهینانه‌كانیان له ئیسپانیا ئاماده‌بێت، به‌هۆی بوونی ترس له ڤایرۆسی كۆرۆنا، چونكه ئه‌م یاریزانه نایجیریه 30 ساڵیه له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو دوای واژۆكردنی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان و جێهێشتنی ریزه‌كانی شه‌نگهای، له چینه‌وه گه‌شتی شاری مانچێسته‌ری كرد.
سۆڵشایه‌ری راهێنه‌ری یانه‌كه‌ش بۆ پێگه‌ی فه‌رمی ده‌ڵێت ئیگالۆ ئاره‌زووی ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئێمه لێره‌بووایه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و رێكاره توونده‌ی به‌رامبه‌ر گه‌شتیاران گیراوه‌ته به‌ر رێگری لێ‌كرد له‌گه‌ڵمان گه‌شت بكات.
ئیگالۆی نێجیری پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی ئۆدێنزی، گرانادا، واتفۆرد، كردووه له 3 ساڵی رابردوو له خولی چینی یاری كردووه، به‌ڵام به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌و وڵاته‌ی جێهێشت و به‌شێوه‌ی خواستن روویكرده مانچێسته‌ر یونایتد، به‌ڵام به‌هۆی ترس له هه‌بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا هێشتا نه‌یتوانیوه بۆ یه‌كجاریش مه‌شقه‌كانی له‌گه‌ڵ مان یونایتد بكات.