كیكی: له شكسته‌كه‌مان به‌رامبه‌ر بلباو زۆر شت فێربووم
كیكی سێتیێن راهێنه‌ری بارسێلۆنا سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له لالیگا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ریال بێتیسی پێشووی ده‌بێته‌وه كه پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بارسا بكات بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز راهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه‌ی كردووه، له‌مباره‌یه‌وه كیكی ده‌ڵێت: ئه‌م یارییه بۆ من تایبه‌ت ده‌بێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 8 شووباتی 2020، له پرێس كۆنفرانسێكدا كیكی سێتیێن راهێنه‌ری بارسێلۆنا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌شێوه‌یه‌كی باش خۆیان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی بێتیس ئاماده كردووه، گوتیشی: پێموا نییه ئه‌م یارییه له 3 خاڵ زیاتر بێت، پێویسته له‌سه‌رمان به باشی یاری بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆمان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنین.
كیكی گوتیشی: زۆر گرینگی به به‌خت ناده‌م، ئه‌گه‌ر زۆر به په‌رۆشی و باشی یاری بكه‌ین ده‌توانین به‌خت و سه‌ركه‌وتن به‌یه‌كه‌وه بێن.
له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا، كیكی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌موویان به‌هۆی شكسته‌كه‌ی بلباو له جامی شا ئازاریان چه‌شتووه، گوتیشی: له شكسته‌كانمان زۆر شت فێربووین، به‌تایبه‌تی له یارییه‌كه‌ی بلباو، هه‌وڵده‌ین له‌م یارییه به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌ربكه‌وین.
كیكی ده‌شڵێت: نامه‌وێت پرسیار له باره‌ی كێشه‌كانی پێشووی نێوان خۆم و ریال بێتیس له من بكرێت، ئه‌و شتانه‌م له‌بیركردووه و ئێستا ده‌مه‌وێت ته‌نیا بیر و هۆشم له‌سه‌ر بارسێلۆنا بێت.
كیكی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه چه‌ندان یاریزانیان بۆ شوێنگره‌وه‌ی دێمبلی ده‌ستنیشان كردووه، به‌ڵام هێشتا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان نه‌داوه.
له گه‌ڕی 23ـه‌می لالیگا، بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و ده‌بێته میوانی ریال بێتیس، له قۆناخی یه‌كه‌م بارسێلۆنا به 5 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد بوو.