رووسیا به هانای چینه‌وه ده‌چێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی باری له‌ناكاوی رووسیا، ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری پڕ له هاوكاری مرۆیی ره‌وانه‌ی چین كرد.
فڕۆكه‌كه له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی نزیك له مۆسكۆ به‌ره‌و چین هه‌ڵفڕیوه و باره‌كه‌ی پێكهاتووه له دا‌و و ده‌رمان و پێداویستی خۆپاراستن له په‌تای كۆرۆنا.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند، ئه‌و هاوكاریانه‌ی رووسیا به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا ئاماده‌كراوون و ره‌وانه‌ی چین كراون.
له 31ی دیسه‌مبه‌ری رابردووه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی چین، هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسێكی نوێیان به ناوی كۆرۆنای نوێ راگه‌یاند.
ڤایرۆسه‌كه بووه‌ته هۆی مردنی (722) كه‌س و تووشبووانیش له جیهاندا ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته (34) هه‌زار و (400) كه‌س.