13 پەنابەر لە باكووری كوردستان لەناو بەفردا گیانیان لەدەستدا

سێ لەو كەسانە خەڵكی رۆژئاوای كوردستان بوون

K24 - وان      

پەیامنێری كوردستان24 لە وان رایگەیاند: "13 پەنابەر كە دەیانویست لە توركیاوە بەرەو ئەوروپا بڕۆن لەناو بەفردا گیانیان لەدەستدا".

بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان: "ئەو رووداوە شەوی پێنجشەممەی رابردوو 6/2/2020 روویداوە و سێ لەو پەنابەرانە خەڵكی كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان بوون و سێ ساڵ بەر لەئێستا ئاوارەی ھەولێر بوونە، ئێستا ویستویانە بەرەو ئەوروپا كۆچ بكەن".

پارێزگاری وان، رایگەیاندووە، ھەواڵیان بۆ ھاتووە كە 13 كەس لەناوچە سنوورییەكانی ئەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام بەھۆی نالەباری كەشوھەوا ناتوانرێت تیمەكانیان بنێرن، بۆ ئەوەی تەرمەكان بێنە دەرەوە.

ھ.م