ته‌ندرووستی سلێمانی له باره‌ی ئه‌و بازرگانه‌ی له چین هاتووه‌ته‌وه روونكردنه‌وه ده‌دات
K24 – سلێمانی:
هاووڵاتییه‌ك له چینه‌وه روویكردووه‌ته مالیزیا و له‌وێوه چووه‌ته قه‌ته‌ر و له هه‌ر سێ وڵات پشكنینی بۆ كراوه، له ئێستادا له بارێكی ده‌روونی خراپ‌دا بێ ئه‌وه‌ی كه‌س لێی بپرسێته‌وه، له خانوویه‌كی سلێمانی كه‌نارگیر كراوه، له‌و باره‌یه‌وه وته‌بێژی ته‌ندرووستی سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی راگه‌یاند.
وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندرووستی پارێزگای سلێمانی، دكتۆر یاد نه‌قشبه‌ندی، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ "كوردستان24" رایگه‌یاند، به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌ر كه‌سێك له چینه‌وه بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ ده‌خرێته ژێر چاودێرییه‌وه.
وتیشی: ئامانج له‌و رێوشوێنه دڵنیابوونه له‌وه‌ی كه‌سه‌كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ هاووڵاتی كورد، "یاسین حەمە سەعید میرزا"، كه بازرگانێكی شاری سلێمانییه و له چینه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بە "کوردستان24"ـی راگەیاند، لە چین چوومەتە مالیزیا لەهەردوو شوێن پشکنینم بۆ کراوە، دواتر چوومەتە قەتەر لەوێش پشکنینم بۆ کراوە، ئێستا لە سلێمانی لە شوێنێک بەند کراوم، بەبێ ئەوەی کەس سەردانم بکات.
گوتیشی: لە دوێنێ کاتژمێر (11)ـی بەیانی، لە ماڵێک بەرامبەر بە فڕۆکەخانەی سلێمانی منیان داناوە و تاوەکو ئێستا بە بیانووی ئەوەی پشووە، کەس نەهاتووە بۆلام.
ئەو بازرگانە، داوا دەکات لایەنە پەیوەندیدارەکان بێن بە هانایەوە. لە شوێنی شایستە پشکنینی بۆ بکرێت.
هه‌روه‌ها وتی: بە هیچ جۆرێک تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا نییم، بەڵام لەم شوێنە خەریکە دووچاری نەخۆشی دەروونی دەبم.
ئاماژەی بەوەشکرد، سوپاسی کارمەندانی فڕۆکەخانە دەکەم کە هاوکارییان کردووم، بەڵام لایەنی تەندروستی لێم ناپرسنەوە.
کوردستان24 بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر، پەیوەندی کرد بە فڕۆکەخانەی سلێمانی، بەڵام فڕۆکەخانە رایگەیاند، کە ئەو حاڵەتە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لێی بەرپرسە، بەرپرسانی تەندروستییش رەتیان کردەوە ئەو حاڵەتە پەیوەندی بەوانەوە هەبێت، هەروەها خۆپارێزیی (ویقایە)ش وەڵامی پەیوەندییەکانی نەدایەوە.