كوردستان 24 ورده‌كاری گرفتاربوونی چه‌ند بازرگانێكی كورد له‌ چین ده‌خاته‌ڕوو

"دوو ھاووڵاتی کوردی كه‌ لە چین گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ماوەی 14 رۆژ ده‌خرێنه‌ ژێر چاودێری"

K24 - هه‌ولێر:

ئەمشەو ئەڵقەیەکی نوێی پرۆگرامی بنکۆڵ لە بارەی ئەگەرەکانی وەستانی بازرگانی نێوان ھەرێمی کوردستان و چین پێشکەش بکرێت، ئەو بازرگانانەی لەم پرۆگرامە بەشداران ماوەی 13 ساڵە ھاتووچۆی وڵاتی چین دەکەن و دەڵێن ئێستا تکيتی فرۆکە و ڤیزاشیان ھەیە، بەڵام لە بەر تەندرووستی خۆیان و ھاووڵاتیانیش نایەنەوێت بچنەوە ئەو ووڵاتە.

ھاوکات یەکێك لە بازرگانەکانی دیکە باس لەوە دەکات کە ماوەی 10 ساڵە بە خێزانی لە شاری کوانجۆی چین دەژین، بەڵام ئێستا گەڕاونەتەوە بۆ ھەولێر و نایەنەوێت بچنەوە چین، ئەگەرچی مانگانە زیاتر لە 80 ھەزار دۆلار زیانیان بەردەکەوێت.

یەکێکی دیکە لەو بازرگانانە کە نیشتەجێی شاری ئیوی (Yi Wu) چینە دەڵێت باڵێۆزخانەی عێراق لە بیجینگ ھاوکاریان ناکەن بۆ ئەوەی پاسپۆرت بۆ منداڵە تازە لە دایکبووەکەیان دەربکەن و بە زوویی ئەو وڵاتە بەجێبھڵن.

ھەروەک پرۆگرامەکە لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر ئەو زانیاریە دەخاتە ڕوو کە دوو ھاوڵاتی کوردی تازە گەراوە لە چینەوە خراونەتەوە ژێر چاودێری وورد بۆ ماوەی 14 رۆژ، تا بزانرێت کە ھیچ کێشەیەکیان ھەیە یاخود نا.

پرۆگرامی بنکۆڵ یەکێکە لە پرۆگرامە پڕ بینەرەکانی کوردستان 24، لە ئامادە و پێشکەشەکردنی رۆژنامەنووس کاروان رەحمانە،ھەموو شەوێکی یەکشەممە کاتژمێر 9:30 بە کاتی ھەرێمی کوردستان پەخش دەکرێت.