به فهرمی بارسێلۆنا بووه پاڵهوانی جامی سووپهری ئیسپانیا
لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، خانمانی بارسێلۆنا رووبەرووی خانمانی ریال سۆسیداد بوونەوە و توانیان یارییەکە بە ئەنجامی 10 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک ببەنەوە و ناسناوەکەش بەدەست بێنن.
کەتەلۆنیەکان لە تایمی یەکەم توانیان شەش جار تۆری رکابەرەکەیان بهەژێنن و دواتریش لە تایمی دووەم چوار جاری دیکە توانیان تۆری خانمانی ریال سۆسیداد بهەژێنن و ناسناوەکەش یەکلایی بکەنەوە.
جامی سوپەری ئیسپانیای تایبەت بە خانمانی جاری یەکەمە لە مێژووی ئیسپانیا بە بەشداری چوار یانە بکرێت و یارییەکانیش لە شاری سالامانکا بەڕێوەچوون و خانمانی بارسێلۆنا لە قۆناخی پێشكۆتایی توانیبویان لە خانمانی ئاتڵێتیکۆ مەدرید ببەنەوە.