ئه‌وه‌ی بێنزێما كردوویه‌تی به هیچ یاریزانێك له مێژووی ریال مه‌درید نه‌كراوه
كه‌ریم بێنزێما له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی نێوان ریال مه‌درید و ئۆساسۆنا ریكۆردێكی كریستیانۆ رۆناڵدۆی شكاند و بووه یه‌كه‌مین یاریزان له مێژووی ریال مه‌درید ئه‌م ژماره پێوانه‌ییه تۆمار بكات.
كه‌ریم بێنزێما له گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا ئاسیستێكی بۆ لوكاس ڤاسكێز كرد، ئه‌مه‌ش پێنجه‌مین ئاسیستی ئه‌م یاریزانه بوو له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی پێگه‌ی ئۆپتا كه تایبه‌ته به ژماره و داتایه‌كان، كه‌ریم بێنزێما ژماره‌ی ئاسیسته‌كانی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید گه‌یانده 133 ئاسیست، پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی كه‌وته‌وه كه 132 ئاسیستی بۆ شایانه‌كانی مه‌درید كرد بوو.
كه‌ریم بێنزێما له 10 ساڵی رابردوو دووه‌م یاریزانه له دوای لیۆنێل مێسی كه زۆرترین ئاسیستی كردووه، بێنزێما یه‌كه‌مین یاریزانیشه له مێژووی ئیسپانیا كه زۆرترین گۆڵی دروست كردووه.
كه‌ریم بێنزێما له هاوینی 2009 له یانه‌ی لیۆنی فره‌نسا به به‌های 35 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه 4 نازناوی چامپیۆنزلیگی بردۆته‌وه، له كۆی 495 یاری، 240 گۆڵی كردووه و چواره‌مین گۆڵكاری مێژووی ریال مه‌درید له دوای هه‌ریه‌كه له دی ستیفانۆ، كریستیانۆ رۆناڵدۆ و رائول گۆنزالێز.