سوپای سووریا چەند سەربازێکی تورکی کوشت

تورکیا هەڕەشە دەکات

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە، بەهۆی تۆپبارانی سووپای سووریا، پێنج سەربازی تورکیا لە ئیدلب کوژارون و پێنجی دیکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، سەربازانی تورکیا دەیانەوێت هێرشەکانی سوپای سووریا رابگرن، بەڵام رووبەڕووی هێرش بوونەتەوە.

لە وەڵامی ئەمەش، ناوەندی پەیوەندییەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە رژێمی سووریا دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو، هەر لە ئیدلب، حەوت سەربازی تورکیا و هاووڵاتییەک بەهۆی هێرشی سوپای سووریا کوژران.

تورکیا داوا لە رووسیا دەکات هێرشەکانی سوپای سووریا لە ئیدلب رابگرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا سووریا بەردەوامە لە هێرشەکانی، لە چەند رۆژی رابردووش، سوپای تورکیا هێزی زۆری رەوانەی سووریا کردووە. بەهۆی هێرشەکان، تاوەکو ئێستا 700 هەزار کەس لە ئیدلب ئاوارەبوون.