توركیا تۆڵه‌ی كوژرانی سه‌ربازه‌كانی له سووریا ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
توركیا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له ئدیلب پێگه‌كانی سوپای سووریا به چڕی و بێ پچڕان بۆردومان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی 5 سه‌ربازی توركیا له هێرشێكی تۆپخانه‌كانی سووریا بۆ سه‌ر خاڵێكی چاودێریان له ناوچه‌یه‌كی ئه‌و پارێزگایه كوژران و 5ی دیكه‌ش بریندار بوون.
عومه‌ر چه‌لیك، وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان "ئاكپارتی"ـی ده‌سه‌ڵاتدار له توركیا دووپاتیكرده‌وه، "بۆردومانكردنی پێگه‌كانی سوپای سووریا به چڕی و بێ پچڕان به‌رده‌وامه"، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ كوژرانی 5 سه‌ربازی توركیا له هێرشێكی سوپای سووریادا له ناوچه‌یه‌كی ئدیلب.
چه‌لیك جه‌ختیكرده‌وه، "كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له خاڵه‌كانی چاودێری له سنووری پارێزگای ئدیلب كارێكی مه‌حاڵه" و روونیكرده‌وه، "له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بن".
وته‌بێژی ئاكپارتی گوتی: "رژێمی سووریا له‌سه‌ر كاره دوژمنكارییه‌كه‌ی و پێشێلكردنی ته‌واوی لێكتێگه‌یشتنه‌كان له‌باره‌ی ئیدلب به‌رده‌وامه".
H.B