هێلیکۆپتەرێکی سوپای سووریا لە ئاسمان دەتەقێندرێتەوە

جەنگی نێوان تورکیا و سووریا تووندتر دەبێت

K24 – هه‌ولێر:

هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، بە هاوکاری سوپای تورکیا، هێلیکۆپتەرێکی جەنگیی سوپای سووریا دەخەنە خوارەوە.

هێلیکۆپتەرەکە لە باشووری ئیدلب دەخرێتەخوارەوە و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنیش، درووشمی ئاینی لەخۆشیا دەڵێنەوە.

دوێنی یەکشەممە، پێنج سەربازی تورکیا لە لایەن سوپای سووریا کوژران، دواتر وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە تۆڵەی ئەو هێرشە، زیاد لە 100 سەربازی سووریایان کوشتووە.