ئامارێكی ترسناكی تووشبووانی كۆرۆنا بڵاوده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سایتێكی هه‌واڵی چین، بڵاویكرده‌وه ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌یه، حكومه‌ت رایگه‌یاندووه و هه‌روه‌ها ژماره‌ی مردووان به ڤایرۆسه‌كه، (80) ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ژماره‌یه كه ده‌سه‌ڵاتداران ئاشكرایان كردووه.
ماڵپه‌ڕی تێنسێنت "Tencent"، لە راپۆرتێک‌دا ئاشكرایكرد، زیاتر لە (154000) حاڵەتی توشبوون و (24589) حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسەکە تومارکراون، ئەمەش (80) ئەوەندە زیاترە لە ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی چین بۆ ئەو کەسانەی کە بە ڤایروسەکە مردوون. هەروەها (10) ئەوەندە زیاترە لە کەسە توشبووەکانی ئاماری فەرمی حکومەتی چین.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی بایه‌خی میدیای جیهان، دوای ماوەیەکی کەم له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرته، سایته‌كه ژماره‌كانی ده‌ستكاری كرد و هه‌مان ئاماری ره‌سمی حكومه‌تی چینی بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی ئاماری ره‌سمی چین تا ئێستا (910) حاڵەتی مردن تۆمار كراون و تووشبووانیش ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته (40573).
لەبەشێکی دیكه‌ی راپۆرته دزه پێكردووه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه: (79808) حاڵەتی گومان لێ کراو بە توشبوونیان بە پەتاکە هەیە ئەمەش چوار ئەوەندەی ئامارە فەرمیەکانی حکومه‌ته.
پینگکونگ، کە سەکویێکی چینیە بەدواداچوون بۆ بابەتە سانسۆرەکان دەکات، لە بارەی راپۆرته‌كه‌ی "تێنسێنت" نووسیویه‌تی: " هیچ زانیاریمان نییە کە ئەو ئامارانە راست بن یاخو نا، بەڵام گومانمان لەوە نییە، ئامارە راستەقینەکان زۆر زیاترن لەو ئامارانەی، حکومەت بڵاویان دەکاتەوە".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "زۆربەی توشبووان لە شاری وهان لە رێی تۆڕی کۆمەڵایەتی Wechat داوای یارمەتی و بەهاناچوونەوە دەکەن، لەهەمانکاتدا کاربەدەستانی نەخوشخانەکان تۆمەتبار دەکەن، کە وەریان ناگرنەوە دوای توشبوونیان بە ڤایروسەکە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئەو کەسانەی لەماڵەکانیان گیان لەدەست دەدەن لە تۆمارە فەرمیەکانی حکومەت هەژمار ناکرێن، تەنیا ئەوە نەبن، لە نەخۆشخانەکان توماردەکرێن، بەمەش بۆمان دەردەکەوێت کە رەوشەکە چه‌ند مەترسیدارە".
هەروەها ئەو کرێکارانەی کە بەرپرسن لە سووتانی لاشەی مردووەکانی توشبوو بە پەتاکە لە شاری وهان وتوویانه، ئەو لاشانەی بۆیان دەنێرن لە هیچ ئامارێکی فەرمیدا تۆمار نەکراون.
سەرچاوە: Dailymail , TheSun
و: ئەحمەد شەمسەدین