بارسێلۆنا هه‌موو هه‌وڵێكی داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ی له كۆڵ بێته‌وه
فیلیپ كۆتنیهۆی به‌رازیلی ئه‌و ئه‌ستێره‌ی به‌رامبه‌ر 150 یۆرۆ بووه یاریزانی بارسێلۆنا ئێستا به‌جۆرێك ئاستی دابه‌زیوه نه بایرن میونشن ئاماده‌یه بیكرێته‌وه، نه كیكی سیێینی راهێنه‌ری بارسێڵۆنا پێی رازییه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌كانی ئه‌ورووپا، پاریس سانجێرمان هه‌وڵده‌دات ئه‌و یاریزانه بگوازێته‌وه ریزه‌كانی و به تایبه‌تیش نێیمار داسیلڤای هاوڕێی داوای له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه له گواستنه‌وه‌ی كۆتینیۆ كه‌مته‌رخه‌می نه‌كه‌ن.
كۆتینیۆ به‌خێرایی دره‌وشایه‌وه، به‌ڵام تیشكی رووناكییه‌كی خێرا دامركایه‌وه، ئه‌مه پێناسه‌یه‌كی كورتی فیلیپ كۆتینهۆیه.
ئه‌م ئه‌ستێره به‌رازیلییه له سالی 2012 بۆ 2013 له ریزه‌كانی ئینته‌رمیلان ده‌ركه‌وت و به‌ته‌مه‌نێكی بچووك، شرۆڤه‌كارانی تۆپی پێ پێیان وابوو گه‌وهه‌رێكی دیكه‌ی به‌رازیل ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌بێته ژماره‌یه‌كی قورسی نێو ململانێی ئه‌ستێڕه گه‌وره‌كان.
كۆتینهۆ رۆژ به‌رۆژ و ساڵ د‌وای ساڵ ده‌بووه باسی گه‌رمی میدیكانی جیهان، به‌تایبه‌ت د‌وای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به لیڤه‌رپوول كرد‌و كلۆپ سه‌ركردایه‌تی ئه‌م یاریزانه‌ی گرته ئه‌ستۆ، فیلیپ كۆتینهۆ له‌گه‌ل رێدز گه‌یشته یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌ڵام نازناوه‌كه‌یان نه‌برده‌وه، به‌ڵام وه‌رزی 2018 بۆ 2019 كۆتینهۆ خۆی له‌به‌ر ئه‌و بۆنده رانه‌گرت كه بارسێلۆنا پێشكه‌شی كرد، كارگێری لیڤه‌رپوولیش له‌خۆی ئه‌م بره پاره‌یه‌ی كه بارسا پێشه‌كی كردبوو رازی بوون به ده‌ستبه‌راداربوون له كۆتینهۆ، ئه‌م ئه‌ستێڕه به‌رازیلیه‌ش له پێناو یاریكردن له پاڵ مێسی و بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان درێسی بارسای پۆشی.
كۆتینهۆ كه باشترینی كۆپا ئه‌مریكابوو، به‌ڵام له‌گه‌ل بارسا پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ده‌ركه‌وت و نه‌یتوانی هانده‌ران و راهێنه‌ری یانه‌كه له خۆی رازیبكات،
بۆیه ناچاربوو بارسا بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی له‌سه‌ر لاچێت به شێوه‌ی خواستن به‌ره‌و بایرن میونشن به‌ڕێیكرد، كۆتینهۆ د‌وای ماوه‌یه‌ك یاری كردن نه‌یتوانی له‌گه‌ل بایرن میونشنیش دووباره هه‌ڵسێته‌وه‌و شوێنی خۆی قایم بكات، كارگێرانی یانه باڤارییه‌كه ره‌تیان كرده‌وه به‌شێوه‌ی كۆتایی ئه‌م ناوه‌راستكاره به‌رازیلییه بكڕنه‌وه.
له د‌وای وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی بارسیلۆنا له‌لایه‌ن كیكێ سێتیین ئه‌م راهێنه‌ره‌ش به كارگێری یانه‌كه‌ی گووتووه شوێنی كۆتینهۆ له پێكهاته‌كه‌ی نابێته‌وه، یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد و مانچێسته‌ر سیتی له ئینگلاند له‌سه‌ر هێڵن بۆگواستنه‌وه‌ی، له فره‌نساش پاریس سانجێرمان داوای كردووه، به‌ڵام به‌جۆرێك هیچ كامێك له‌م یانانه ئه‌و نرخه‌ی پێشكه‌شیان كردووه ناگاته 100 ملیۆن یۆرۆ، له‌كاتێكدا بارسێلۆنا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌رامبه‌ر 150 ملیۆن یۆرۆ گواستییه‌وه ریزه‌كانی، له بۆرسه‌ی یاریزانانیش نرخی بۆ 70 ملیۆن دابه‌زیووه كه كه‌متره له‌نیوه‌ی نرخی خۆی.
كۆتینهۆ ته‌مه‌نی 28 ساڵه به‌ڵام پێده‌چێ مۆمی ئه‌م یاریزانه‌ش وه‌ك ئه‌ستێره‌كانی پێشووی به‌رازیل كوژابێته‌وه.