رۆناڵدۆ بۆ یه‌كه‌مجار نه‌هێنییه‌ك له باره‌ی بارسێلۆنا ده‌دركێنێت

رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل، له دیمانه‌یه‌كدا نهێنی رۆیشتنی له بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات و ده‌شڵێت: یاریكردن له ریال مه‌درید خه‌ونی من بوو.
رۆناڵدۆ كه به "دیارده" ناسراوه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا له كۆی 49 یاری، 47 گۆڵی كردووه و له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی "DAZN": هۆكاری جێهێشتنی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كات، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: دوای ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین وه‌رزم له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕ كرد و نازناوی لالیگامان برده‌وه، بۆ پشووه‌كان گه‌ڕامه‌وه به‌رازیل، دوای 5 رۆژ ئیداره‌ی بارسێلۆنا تێلیان بۆ كردم و پێیان راگه‌یاندم كه نایانه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نوێ بكه‌نه‌وه، له كاتێكدا حه‌زم ده‌كرد له بارسێلۆنا بمێنمه‌وه و به‌رده‌وام بم.
له باره‌ی ئینته‌ر میلانه‌وه، رۆناڵدۆ ده‌ڵێت: له یانه‌ی ئینته‌ر میلانیش كێشه‌م له‌گه‌ڵ هیكتۆر كۆپه‌ری راهێنه‌ر هه‌بوو، كێشه‌كانم گه‌یانده سه‌رۆكی یانه‌كه، به‌ڵام ئه‌وان پشتگیری راهێنه‌ره‌كه‌یان كرد و گوێیان به داواكارییه‌كانی من نه‌دایه، بۆیه بڕیارم دا ئه‌و یانه‌یه جێبهێڵم.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا له باره‌ی ریال مه‌دریده‌وه گوتی: به‌رده‌وام له باره‌ی ریال مه‌درید قسه‌م له‌گه‌ڵ رۆبێرتۆ كارلۆس ده‌كرد، ئه‌و زۆر شتی له باره‌ی ئه‌و یانه‌یه پێگوتم، به‌ڵام كاتێك په‌یوه‌ندیم به ریال مه‌درید كرد، ئه‌و یانه‌یه زۆر زۆر گه‌وره‌تر بوو له تێگه‌یشتن و بیركردنه‌وه‌ی من.
رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 43 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی كروزیرۆ له نێوان ساڵانی 1993 ـ 1994 وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌هره‌مه‌ند ده‌ركه‌وت، راسته‌وخۆ به 5 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی ئایندهۆڤن گواسترایه‌وه، دواتر له هاوینی 1997 رۆناڵدۆ به 15 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، ته‌نیا یه‌ك وه‌رز له‌و یانه‌یه مایه‌وه و به 28 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ئینته‌ر میلان كرد، له ماوه‌ی 4 وه‌رز له ریزه‌كانی ئینته‌ر میلان تووشی پێكانێكی قورس هات، به‌م هۆیه‌وه ته‌نیا به‌شداریی له 98 یاری كرد و 59 گۆڵی تۆمار كرد، پاشان په‌یوه‌ندی به ئه‌یسی میلان كرد، دواتر له 2001 له ته‌مه‌نی 35 ساڵی له یانه‌ی كۆرنسیانز وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.
.jpg)
"Gli infortuni mi hanno reso una persona migliore" ?️
— DAZN Italia (@DAZN_IT) February 11, 2020
Il Fenomeno racconta come ha superato i momenti più duri ?#DAZN pic.twitter.com/sjrdUQcxl4